X
تبلیغات
عه‌شقێكی هه‌میشه‌ نه‌مر

عه‌شقێكی هه‌میشه‌ نه‌مر

ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیه‌

سڵاو ئه‌زیزم ..

............ له‌كوێی پێم بڵی ؟ تخوا وه‌ڵامم به‌ره‌وه‌

بۆچی خۆت له‌ من وون كردووه‌ ؟ بۆچی گوێت له‌ هاوارم نیه‌ ؟ بۆ گوێت له‌ گریانم نیه‌؟

ته‌نیام .. هیچ كه‌سێكم نیه‌ تۆزێك دڵم بداته‌وه‌.. كه‌سێكم نیه‌ تۆزێك به‌زه‌یی به‌رامبه‌رم بجوڵێت.

هه‌موو كه‌س خۆی لێم ئه‌شارێته‌وه‌ ... زۆر بێزارم له‌ خۆم له‌ ژینی خۆم ، ئه‌بینیت له‌ دوای تۆ هیچ كه‌سێكم نیه‌ خه‌مم له‌كۆڵ بگرێت و تۆزێك دڵنه‌واییم بكات ؟

زۆر پێویستم پێته‌ زۆۆ ر

 

+ نوشته شده در  سه شنبه بیستم اردیبهشت 1390ساعت 18:12  توسط عه‌شقێك هه‌میشه‌ له‌ دڵدا نه‌مره‌  | 

slaw azizm


away ka la namakanta zytr la hamo shte mn dlxosh akan glyakantn chonka azanm ba dleki chand la xoshawisty glyem le dakeyet ....

nalem nahaqyet dlm mn hamisha hast ba kam tarxami xom akam barmbart wa dazanm harchy blem harchy bnusm la ast yek wshat neya ka bome danuse .. bas dlgran maba dlm wa3d gar taman baqye bet saleki tr mn dastpeshxare akam abe wat le bkam har pe rangye walamm bdaytawa bash ...

mn la be dangesh har xoshm daweye to har aw taka trwskae zhyanme chon datwanm faramosht kam mn hchm la to nawe gar
datwe dlxosh bm hamisha pebkanm dlxoshba qat dltang maba bawe lem dure mn lam durysha ba sykani to hanasa adam ba dli to azhyem wa hamisha pet dagam hamisha frmeskanm la bawashy to arezhm wa hamisha la bawasht dagrm .....

mnish qat aw shwena faramosh nakam dlneya ba dlm bas xot dazani bejga la naxoshy xom barey darunem zor bash neya boya gar zozo namam nanuse dlgran maba bash.....

balen bet awa dwaen namam nabet bar la safar nameki duru drezht bo danusm bash dlm ...

la kotae nama gwem lam goranya grtbo awash bo to . zor zor xoshm dawey
http://www.youtube.com/watch?v=FAUJiJq6fMg&feature=related

+ نوشته شده در  شنبه هفدهم اردیبهشت 1390ساعت 1:52  توسط عه‌شقێك هه‌میشه‌ له‌ دڵدا نه‌مره‌  | 

سڵاو هه‌ڵگری خه‌مان.. هاوده‌می ژیان .. هاوسه‌ری میهره‌بان

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر دریژه‌ من به‌ به‌رده‌وامی داوای نوسینی نامه‌ت لێ ئه‌كه‌م، كه‌ نه‌ ده‌بوو به‌ داواكاری من نامه‌ بنوسیت، به‌ڵكو خۆت به‌ڵێنه‌كه‌ت ببه‌یته‌ سه‌ر و له‌ نوسینی نامه‌ به‌رده‌وام بیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ من هه‌ستم به‌رامبه‌رت له‌ هه‌زارا یه‌ك كه‌م و كاڵ بێته‌وه‌ . به‌ڵام نازانم چۆن دڵت هات دوای سالێك له‌ پێكه‌وه‌بوون و خۆشه‌ویستی و گریان و پێكه‌نین، به‌ ته‌نها ووشه‌یه‌كیش پیرۆزباییت لێم نه‌كرد ؟؟؟؟؟؟؟!!!!!

من تاكو ئه‌به‌د تۆم له‌ دڵی خۆما هه‌ڵگرتووه‌، وه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌تبه‌م و نایه‌ڵم نه‌ خۆم و نه‌ تۆش به‌ ته‌نیا بین .

ئێستا و له‌م نیوه‌ شه‌وه‌دا ئه‌وه‌ی من ئازار ئه‌دات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌یت و من ناتوانم به‌یه‌ك ووشه‌ش یارمه‌تیت بده‌م و له‌ ئازارت كه‌م بكه‌مه‌وه‌..

دڵم.. تخوا ئه‌گه‌ر هاتیه‌وه‌ و ئه‌م نامه‌یی منت خوێنده‌وه‌ پڕ به‌ده‌نگ پێبكه‌نه‌، دڵخۆشبه‌ .. چونكه‌ من خۆشمه‌وێی .. چونكه‌ من بیر له‌وه‌ ناكه‌مه‌وه‌ پێت گه‌شتووم یان نا، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌ ئه‌زانم كه‌ خۆشمه‌وێیت .

پێكه‌نین و دڵخۆشی تۆ بۆ من گه‌وره‌ترین سامانی دونیایه‌.. چونكه‌ تۆ هه‌موو ژیانی منی، هاوده‌م و هاوخه‌م و هاوسه‌ری منی .

ئه‌مشه‌و زۆر زۆر بیرته‌كه‌م.. زیاتر له‌ هه‌موو شه‌وانی تر .. زۆر تامه‌زرۆی ده‌نگه‌ پڕ سۆزه‌كه‌تم، زۆر تامه‌زرۆی نه‌رمه‌ قاقا و گریانه‌ بێده‌نگه‌كه‌تم .

خۆزگه‌ .. خۆزگه‌ .. ئه‌متوانی خۆم بكه‌م به‌ سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانت ڕووناك بكه‌مه‌وه‌، خۆزگه‌ پێویستت به‌ دڵ ئه‌بوو تاكو دڵی خۆمت پێ ببه‌خشم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دونیاش فه‌خر به‌ خۆمه‌وه‌ بكه‌م، خۆزگه‌ پێویستت به‌ سی ئه‌بوو تاكو سیه‌كانی خۆمت بۆ ده‌ربكه‌م و به‌ سیه‌كانی من هه‌ناسه‌ یده‌یت، خۆزگه‌ پێویستت به‌ گلێنه‌ ئه‌بوو تاكو گلێنه‌كانی خۆمت پێ ببه‌خشم و به‌ گلینه‌ی خۆم  ڕوخسارم ببینی.

وه‌لێ ئه‌سه‌ف.. ئه‌و هه‌موو خۆزگانه‌ی من بێ بنه‌مان، چونكه‌ من هه‌رگیز ناتوانم هاوكاریت بكه‌م و شادومانت بكه‌م . تاكه‌ دیاری و هاوكاری من بۆ تۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێت بڵێم:  (بۆ هه‌میشه‌ خۆشمه‌وێی  ئازیزترین كه‌سم ..)

خۆزگه‌ به‌ر له‌ مردنم بۆ ته‌نها ساتێك توند له‌ باوه‌شم ئه‌گرتیت و فرمێسكی خۆشه‌ویستیمان له‌ ئامێزی ئه‌كدا ئه‌ڕشت، خۆزگه‌ بۆ ته‌نها جارێك له‌ ئامێزی خۆمدا ئه‌ملاواندیته‌وه‌ و به‌ چرپه‌یه‌ك له‌ بن گوێت ئه‌مووت: خۆشمه‌وێی هه‌موو كه‌سم .

-----------------------------------------

من سوێندم خواردووه‌ تاو مردن لێره‌ به‌ به‌رده‌وامی نامه‌ت بۆ بنوسم و یادت بكه‌مه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ  هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ گه‌رمه‌وه‌ پێشوازیت لێ نه‌كرد، به‌ڵام من ئێره‌ به‌ ئاسوده‌ترین مه‌نزڵگای خۆم ئه‌زانم، چونكه‌ لێره‌دا هه‌ست به‌ بوونی تۆ ئه‌كه‌م، بۆنت ئه‌كه‌م .

دڵنیابه‌ ئه‌مه‌ دوایین نامه‌م نابێ بۆت.. بۆ هه‌میشه‌ عاشقتم و خۆشمه‌وێی میهره‌بانه‌كه‌م .. زۆر زۆر بیرته‌كه‌م .. رۆحم له‌لاته‌ و جه‌سته‌م لێره‌ .. قوربانت بم ... دڵم فیدای یه‌ك چركه‌ خۆشی و ئاسوده‌ییت بێ، بۆیه‌ ئه‌ڵیم دڵم قوربانت بێ چونكه‌ ئه‌و دڵه‌ هی تۆیه‌ نه‌ك خۆم، یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌و فرمێسكانه‌شم خۆشه‌وێ كه‌ بۆ دووری تۆ هه‌ڵیان ئه‌ڕژم .

من ئێستا گریان ته‌واو هێزی لێ بڕیم.. ناتوانم له‌مه‌ زیاتر بنوسم .. زۆر زۆر خۆشمه‌وێی ..

 

ئه‌زانی زه‌ریا چه‌ند قوڵه‌ ؟

هێنده‌ی قوڵایی زه‌ریاكان خۆشمه‌وێی ....

+ نوشته شده در  جمعه دوم اردیبهشت 1390ساعت 3:9  توسط عه‌شقێك هه‌میشه‌ له‌ دڵدا نه‌مره‌  |