سڵاو ئازیزی دڵم ...
نازانم چۆن و له كوێوه ده‌ست به قسه‌كانم بكه‌م، چونكه خه‌جاڵه‌تی ته‌واو هه‌ست و ویژدانی داگیر كردووم، به جۆرێك له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا بێز له سیمای خۆم ئه‌كه‌م..
ئازیزم تكایه كه‌مێك ووردبه‌ره‌وه له كێشه‌كان ..
تۆ خۆت ئه‌زانی تاكه مرۆڤێك له م گه‌ردوونه دڵی ناشادی من شاد بكات تۆیت، من ته‌مه‌نێكم به‌رێ كردووه و له‌و قۆناغه‌ی ژیان ده‌رچووم كه هه‌ر جاره و ئاوازێك بخوێنم .
تكایه .. تكایه.. بیر بكه‌ره‌وه بزانه من كه‌وتومه‌ته ناو چ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونی..؟!
تاكه كه‌سێك كه هیوا به‌خش بوو بۆ من له‌م ژینه‌دا ......ی برات بوو، نازانم چۆن و بۆچی ئه‌وتان لێ وون كردم ؟؟!! جگه له‌و هه‌ر كه‌سێك ئه‌ناسم و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م هه‌میشه داهاتووی به ڕه‌شی پیشانی من داوه، هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك هه‌وڵی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا كه دوورم بخاته‌وه له تۆ، به )درۆ، به ترساندن، به هه‌واڵی ناخۆش، ترسی له ده‌ستدانی ژیانی تۆ، ...( ئاخر منیش نه‌فسم هه‌یه و به‌م هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیه وام لێ دێت هه‌ڵه بكه‌م له ژیانم، سوێند به خوا ئه‌وه‌شی كردوومه ته‌نها هه‌ڵه بووه نه‌ك شتی تر .
* له كاتێكدا كه هه‌میشه زه‌نگ بۆ لێئه‌ده‌م و به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی زه‌نگت ئه‌كه‌م، تۆ دڵته‌نگ ئه‌بیت و به گریانه‌وه پێم ئه‌ڵێی: ئه‌زانم ئه‌م وابه‌سته‌ییه‌ی تۆ به منه‌وه وات لێ ئه‌كات كه ئاینده‌ت له ده‌ست بده‌ی.
كه‌چی له كاتێكیشدا بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئاسوده بكه‌م، هه‌وڵه‌ده‌م به شێوه‌یه‌ك خۆم پیشانی تۆ بده‌م كه ئه‌توانم ئاینده دیاری بكه‌م، وه‌لێ تۆ دیسان ده‌ست ئه‌كه‌یته‌وه بو گریان و دڵت ته‌نگ ئه‌بێت و ئه‌ڵێی ئه‌و كه‌سه‌ی جاران نیت؟
ئازیزم توخوا پێم بڵێ من چی بكه‌م تۆ شادومان ئه‌بیت؟؟!! من ته‌واو ته‌واو شه‌كه‌تم ...
----
* ڕاسته من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌م ئه‌نجامدا و گه‌وره‌ترین سته‌مم خۆم و خۆشت كرد، به‌ڵام تۆ بیر بكه‌ره‌وه چه‌ند ده‌ست به چه‌پۆكه ئه‌ی كێشا به پشتما بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی نا دروست بده‌م، ئه‌میش له ترسی ئه‌وه‌ی كه ئازیزترین كه‌سی ژینم له ده‌ست نه‌ده‌م.
------------------------------------------------------------------------------------
دڵم ...
سوێند به خوا .. به مه‌رگی ئازیزترین كه‌سم ..
تاكو ئێستاش ئازیزترین و نزیكترین كه‌سی له هه‌ست و ناخ و دڵما.. تۆ هه‌میشه ئه‌و نه‌رمه بایه‌ی كه خونچه‌ی به‌ختم ئه‌كه‌یته‌وه، تۆ هه‌میشه به‌هاری بۆ من، تۆ تاكه فریادڕه‌سی له ته‌نگانه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانم .. خۆشم ئه‌وێی .. به‌خوا خۆشم ئه‌وێی ..
تكات لێ ئه‌كه‌م با كار نه‌گاته ڕاده‌یه‌ك گه‌وهه‌ره‌كانمان له ده‌ست بده‌ین.. با خه‌م كۆتایی بێت دڵم ..
زۆر زۆر خۆشمه‌وێی بێ سنور ..

تكا ئه‌كه‌م خۆت مه‌كه‌ره‌وه به خه‌یاڵ.. تكااااا