دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆرت، سڵاو ..
ته‌مه‌نم ۲۱ ساڵه كوڕێكم زۆر خۆشه‌وێ، من به‌ر له ناسینی ئه‌و پێم وا نه‌بوو رۆژێ كه‌سێك ده‌توانێ به ئاسانی هه‌ستم بجوڵێنێت و دڵم بۆ ئه‌به‌د داگیر بكات، من به‌ر له ناسینی ئه‌و زۆر كه‌س زۆر له‌و به په‌رۆشتر ئه‌هاتن و داوای خۆشه‌ویستیان ئه‌كرد، هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێ بكه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌توانی قبوڵیان بكه‌م، بۆیه هه‌میشه به دڵ ڕه‌ق و بێ دڵ ناویان ده‌بردم.
تا رۆژێك یه‌كێك له هاوڕێیانم شوێنێكی به من ئاشنا كرد و بوم به ئه‌ندامێك له‌وێ، كوڕێك له هه‌مان جێگا ئه‌ندام بوو، زۆر هه‌ست ناسك بوو.. شتی زۆر جوانی ده‌نوسی، سه‌رنجی به ته‌واوی ڕاكێشام، وام لێهاتبوو رۆژانه به به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌م ئه‌كرد ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ببینم ز په‌یام و هه‌ڵوێستی خۆمی بۆ بنوسم، كه په‌یامم بۆ ئه‌نوسی زۆر به په‌رۆش بووم تاكو وه‌ڵامی ئه‌دامه‌وه، هه‌ستم ئه‌كرد ئه‌ویش زۆر گرنگی به په‌یامه‌كانم ئه‌دات و بۆچونه‌كانم به هه‌ند وه‌رده‌گرێت. ئه‌و یعرانه‌ی ئه نوسیه‌وه كه من له‌گه‌ڵیاندا ئه‌ژیام، به‌ره به‌ره له یه‌كتر نزیك بوینه‌وه، رۆژیك به نامه‌یه‌كی تایبه‌تی ئیمێڵی خۆیی بۆ ناردم، منیش زۆر زۆر پێی دڵخۆش بووم و یه‌كسه‌ر ئه‌ددم كرد.
بۆ رۆژی دوایی هاتمه سه‌ر خه‌ت ئه‌ویش له‌وێ بوو، سڵاوی نه‌كرد، به‌ڵام من ده‌ست پێشخه‌ریم كرد و سڵاوم بۆ نارد، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت قسه‌مان پێكه‌وه كرد و هه‌مان رۆژ ژماره مۆبایلی خۆی دامێ ووتی: ئه‌گه‌ر هاتیه خه‌ت به كورته نامه‌یه‌ك ئاگادارم بكه‌وه با منیش بێمه خه‌ت، منیش هه‌ر جارێك ئه‌هاتمه خه‌ت ئاگادارم ئه‌كرده‌وه، زۆر شادومان ئه‌بووم كاتێك قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌كرد.. كاتێكیش ماڵ‌ئاوایم لێ ئه‌كرد هه‌ستم به بێتاقه‌تیه‌كی زۆر ئه‌كرد.. زۆر بیرم لێ ئه‌كرده‌وه.. پێم خۆشه هه‌میشه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و هه‌میشه ئاگاداری بم. ئه‌و هه‌سته‌م پێش ناسینی ئه‌و بۆ كه‌سی تر نه‌بوو، نه‌شم ده‌زانی ئه‌م هه‌سته خۆشه‌ویستیه یان نا ! به‌س هه‌ستم ئه‌كرد كه زۆر په‌یوه‌ستم پێیه‌وه.
رۆژ به رۆژ خه‌یاڵ و هه‌ستمی زیاتر داگیر ئه‌كرد.. وام لێهاتبو خۆراك و خه‌وم نه‌مابوو ته‌نها بیرم له‌و ده‌كرده‌وه، رۆژێك هاته خه‌ت و نامه‌یه‌كی بۆ ناردم، له نامه‌كه‌یدا داوای خۆشه‌ویستی لێ كردم، هه‌رچیم كرد نه‌متوانی هیچ بڵێم ئه‌وه‌نده دڵخۆش بووم.. ئه‌و له بێده‌نگی من كه‌وته گومانی ئه‌وه‌ی كه گوایه قبوڵی نه‌كه‌م، بۆیه داوای لێ كردم تا ئه‌و قسه‌كانی ته‌واو نه‌كات من هیچ نه‌لێم، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو قسه‌كانی ته‌واو كرد، من زۆر زۆر به كوڵ گریام، نه‌مده‌توانی گریان ڕاگرم، ئه‌وكات زانیم منیش هه‌مان هه‌ستم بۆ ئه‌و هه‌یه.. ته‌نها دودڵی من له قبوڵكردنی ئه‌و په‌یوه‌ست بوو به چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمه‌وه، كه هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م كیشانه‌م رۆژێك له ڕۆژان ئه‌بێته كۆسپێك له به‌رده‌م خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان، به‌ڵام هه‌ستی هه‌ردوكمان ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو سه‌رجه‌م سنوره‌كانی به‌زاندبوو گوێی به هیچ له‌مپه‌رێك نه‌ده‌دا.
كه له خه‌ت چوومه ده‌ر به تێل پێم ووت: منیش هه‌مان هه‌ستی تۆم هه‌یه، زۆر زۆر ڕۆژێكی خۆش بوو.. ئه‌و رۆژه ژیان لام تامێكی تری هه‌بوو.. دونیا جوانیه‌كی تری هه‌بوو.. له هه‌موو ژیانم رۆژێكی وا خۆشم نه‌بینیبوو.. ئێستاش رۆژ به رۆژ خۆشه‌ویستیمان زیاد ده‌كات.. هه‌موو دونیا‌م لێ بۆته ئه‌و ، هه‌ستم خه‌یاڵم دڵم بۆته لانه‌ی ئه‌وینی ئه‌و.
زۆر دڵم پێی خۆشه.. به ڕاده‌یه‌ك خۆشم ده‌وێ سه‌ره‌ڕای دوریه‌كه‌شی هه‌موو كات له گه‌ڵمایه، له چاومایه ..
