سڵاوی خوات لێبێ ئازیزترین كه‌س
سڵاو گشت كه‌سم .. نازانم له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م؟ به گله‌یی؟ به سڵاو؟ به گریان؟ به هاوار كردن ؟ به چی ؟ ...... گیان خۆزگه ئێستا چاوت لێم ئه‌بوو، خۆزگه فرمێسكه‌كانی چاومت ئه‌بینی كه چۆن تنۆك تنۆك ئه‌ڕژێته به‌رپێم و بۆ دووریت ئه‌بارێنه خوار .. بیرته دڵم ؟ یاده‌وه‌ریه‌كانت بیر ماوه یان منت بیر چۆته‌وه ؟ من دڵنیام له‌وه‌ی كه منت بیر ناچێته‌وه و ناته‌وێ له بیرم بكه‌ی، وه منیش تۆ دڵنیائه‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه تاكه خۆشه‌ویستی ژیانمی و تا ڕێگای خۆشبه‌ختی من سه‌لامه‌تی و گه‌یشتن به تۆیه . ......گیان بیرته هه‌موو جار به ناخه‌ق ده‌نگم به‌سه‌رتا به‌رز ئه‌كرده‌وه، تۆش به هێمنی ئه‌گریایت و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كت نه‌ئه‌بوو ؟ بیرته له كاتی توڕه‌بونه‌كانما ته‌نها به ووشه‌ی خۆشمه‌وێی وه‌ڵامت ئه‌دامه‌وه ؟ ئه‌ی ئێستا بۆ لێم وونی؟ بۆچی پێم ناڵێی خۆشمه‌وێی ؟ ئه‌ی من پێم نه‌وتی هه‌رگیز له جیهانی بێ تۆییدا ناتوانم بژیم ؟قوربانت بم دڵسۆزه‌كه‌م، میهره‌بان گیان .. زۆر بیری ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستیه‌ت ئه‌كه‌م، زۆر بیری نه‌رمه گریان و خه‌نده‌كانت ئه‌كه‌م.. ده‌ی تخوا به‌سه ئیتر وه‌ره‌وه، ئارامم لێ بڕا، چاوم وشكی كرد ... زۆر زۆر بیرته‌كه‌م ... دڵم قوربانی یه‌ك چركه‌ی ژیانی تۆبێ .. دڵنیابه له‌وه‌ته‌ی لێم وونی رۆژ له دوای رۆژ ئه‌وینت به‌هێزتر ئه‌بێت و بۆ هه‌میشه تۆ له دڵمایت و هیچ بونه‌وه‌رێكیش نیه جێگات بگرێته‌وه .. تا ئه‌به‌د عاشقتم .. زۆر زۆر خۆشمه‌وێی ... تخوا زوو وره‌وه زۆر بیرته‌كه‌م .....
+ نوشته شده در یکشنبه بیست و ششم تیر ۱۳۹۰ ساعت 5:52 توسط عه‌شقێك هه‌میشه له دڵدا نه‌مره
|