سه‌لامی خوات لێبێ ئازیزترین و میهره‌بانترین كه‌سم
میهره‌بان! بیرته هه‌موو شه‌وان به‌یه‌كه‌وه سه‌یری مانگمان ئه‌كرد و سلاومان لێی ئه‌كرد، بیرته هه‌موو جار مانگ و ئه‌ستێره‌كانمان ئه‌كرد به په‌یامبه‌ر و سڵاومان پی ئه‌نارد بۆ یه‌كتر ؟
نازانم بۆچی ئێستا مانگ بێده‌نگه ؟ نازانم بۆچی ئه‌ستێره‌كان نامدوێنن ؟ خۆیان نایانه‌وێ بمدوێنن یان له تۆ بێ ئاگان ؟
ئه‌مشه‌و زۆر ته‌نیام.. تخوا ئه‌گه‌ر نایه‌یته‌وه بۆ لام وه‌ره خه‌وم، زۆر جار زۆر بۆ خۆم ئه‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وم و خه‌وێكت پێوه بینم، به‌ڵام له‌ویشیانا بێ ئومێد ئه‌بم .
تخوا هیوا بڕوام مه‌كه له ژیان و وه‌ره‌وه بۆ لام، زۆر ته‌نیام، هیچ كه‌سێك نیه له‌م دونیایه‌دا باری خه‌مم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبگرێ.
ئه‌و شه‌وه‌ت بیره كه شیعرێكی خۆمم بۆ خوێندیه‌وه چه‌ندت به دڵ بوو، ئه‌وه‌نه ده‌ستخۆشیت لێ كردم له خۆشیا قوڕگمت پڕ گریان كرد ؟ ئیستا ئه‌و شیعره‌م بینی كه كه‌سێك بردویه‌تی بۆ خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت من بۆ چ میهره‌بانێكم نوسیوه ؟
من ئیتر شیعر نانوسم تاكو تۆ نه‌یه‌یته‌وه بۆلام، ئیتر نامه‌وێ هیچ ڕه‌وتێك به ژیانی بێ تۆیی بده‌م ..
زۆر زۆر زۆر بیرته‌كه‌م، تخوا وه‌ره‌وه، ته‌نها فرمێسكه‌كانم خۆش ئه‌ویست كه بۆ تۆم ئه‌ڕشتن، ئێستا فرمێسكه‌كانیشم وشكیان كردووه.
زۆر زۆر زۆر خۆشمه‌وێی . .. دڵ و گیان و رۆحم و ماڵم قوربانی یه‌ك هه‌ناسه‌ی تۆ بێ ئه‌ی گه‌وره‌ترین مرۆڤ ..
تا ئه‌به‌د چاوه‌ڕێت بكه‌م بێزار نابم .. تا ئه‌به‌د خۆشمه‌وێی ..