سڵاو هه‌موو كه‌س ...
له كاتێكا ناوی دڵ ئه‌هێنم ئه‌كه‌ومه گومانه‌وه له‌وه‌ی كه دڵم هه‌بێ، چونكه دڵنیام دڵ له سینه‌مدا نه‌ماوه و ئێستا هاتووه بۆ لای تۆ و ئه‌یه‌وێ ئاگای لێت بێت.
باشه ئه‌ی تۆ بۆچی ئاگات لێی نیه ها؟! تۆ كه‌ی ئه‌وه‌نه بێ به‌زه‌یی بویت؟! تاكه‌ی ئه‌و دڵه به وێرانی و بێكه‌سی ئه‌هێڵیته‌وه ؟!
ئه‌زانم، چاك ئه‌زانم.. ئه‌و دڵه‌ی كه ئێستا شه‌یدات بوه و تۆ پێی نازانی زۆر ئازاری دای.. توشی زۆر كاره‌ساتی كردی، به‌ڵام ئێستا خۆی ئه‌وه چه‌ند مانگێكه له‌ناو زوخاو و مه‌ینه‌تیایه و تاكه كه‌سێكیش نیه بتوانێ ده‌ستی بگرێت و به هانه‌یه‌وه بچێ، ئه‌و ده‌ستی بۆ تۆ ڕاكێشاوه و تۆش لێی بێ ئاگای،!
ده‌ی تخوا به ئاگا وه‌ره‌وه، تخوا ده‌ستی بگره و مه‌هێڵه له‌وه زیاتر بگری، مه‌هێڵه له‌وه زیاتر ئازار بچێژێ، ئاخر ئه‌ترسم رۆژێك له ترپه بكه‌وێت و به‌ڵێنه‌كه‌ی بشكێنێت!
تكایه .. تكایه ... وه‌ره‌وه ده‌ستم بگره، پێویستم پێته، ئاخر زۆر بێكه‌سم، بیرت چوو ئه‌ها شه‌وان كاتێك قسه‌مان ئه‌كرد به‌ڵێنمان به‌یه‌ك دا كه تا ئه‌به‌د هه‌موو كه‌سی یه‌ك بین؟ ئه‌ی تۆ بۆچی ئێستا بێكه‌ست كردووم؟!
ده‌ی هه‌سته‌وه و با پێت بڵێم: له دایكبوونت پیرۆز، با شیعرت بۆ بنوسم، با گوێم له قاقای پێكه‌نین و گریانه هێمنانه‌كه‌ت بێ، ده‌ی هه‌سته‌وه تكایه هه‌سته‌وه ... وه‌ره‌وه هۆش خۆت و بمدۆزه‌وه، وه‌ره سه‌رێ له ژووره پڕ حوزنه‌كه‌م بده و هه‌ست به لاوازی و بێكه‌سیم بكه‌م .
* ئه‌زیزم
ئه‌مرۆ جه‌ژنی له‌دایك بوونی تۆیه، له جه‌ژنی ڕابردوو لێره نامه‌م بۆ نوسیت، به‌ڵام زۆر بێ هه‌ست بووم و به مۆبایل نامه‌یه‌كی پیرۆزباییم بۆ نه‌ناردی، ئه‌ها چه‌ند دڵگران بووی به‌وه‌ی كه نامه‌ی مۆبایلم بیرچووبو بۆت بنوسم ؟!
ئێستا نازانم چۆن پیرۆزباییت لێ بكه‌م، هیچ ڕێگایه‌ك نیه هه‌تا ده‌نگ بگه‌یه‌نێته گوێت و به چرپه پێت بڵێم: سڵاو هه‌ناسه، ئه‌مرۆ خۆشترین رۆژی منه، چونكه تۆی ئازیزمی تیا له دایك بووه .
* ئه‌وه سبه‌ی جه‌ژنێكی تره و خه‌ڵك به دڵێكی خۆش و به پێكه‌نینه‌وه پیرۆزبایی و گه‌ردن ئازایی ئه‌گۆرنه‌وه، ته‌نها من نه‌بێت به ته‌نیا له ژووره‌كه‌مدا كز ئه‌كه‌وم و كه‌سێك نیه به پیرۆزباییه‌ك دڵم خۆش بكا .
تخوا چاوه‌ڕێتم و بۆ دو سبه‌ی ئه‌مه‌وێ خۆت پیرۆزباییم لێ بكه‌ی، تكایه ئه‌مجاره‌ش بێ ئومێدم مه‌كه، ئاخر توانام نه‌ماوه .
قوربانت بم .. دڵ و رۆح و گیان و ماڵم فیدای یه‌ك هه‌ناسه‌ت بێ، خۆشمه‌وێی هه‌تا ئه‌به‌د .. له‌م ماڵه دوورناكه‌ومه‌وه تاكو مه‌رگ یه‌خه‌م ئه‌گرێ.
جه‌ژنی له‌دایك بوونته، ڕۆحم به دیاری دێنم
گوڵی باخی ژیانم ڕێگه‌ی ژینت گوڵ ڕێژبێ
له ته‌مه‌نی من بڕوا، ته‌مه‌نی تۆ درێژ بێ
*
خۆزگه ئێستا لات ئه‌بووم، تێر له سیمات ئه‌ڕوانی
تێر گۆرانیم بۆ ئه‌وتی، پڕ به‌دڵ ئه‌مدوانی
*
فرمێسك و خه‌نده‌ی لێوم هه‌مووی ئیلهامی تۆیه
ڕه‌نگاڵه‌یی ژیان لام، بێ تۆ بێ ڕه‌نگ و بۆیه
خۆری ئاواتی ژینم، خۆت لێ ئاوا نه‌بێ
له چاوه‌ڕوانی تۆدام تا ته‌مه‌ن ئاوا ده‌بێ
بیرته هه‌موو جارێك ئه‌مووت به ڕه‌نگی سوور هیچت بۆ نانوسم چونكه تۆ نه‌خۆشیت و چاوو مێشكت هیلاك ئه‌بێت؟!
به‌ڵام ئێستا به ڕه‌نگی سور بۆت ئه‌نوسم، چونكه ته‌ندروستیت باشه، ئه‌مه‌ش تاكه شتێكه كه جاربه‌جار ئه‌م دڵه وێرانه‌ی من بخاته پێكه‌نین .
تا ژیان مابێت چاوه‌ڕێی ووشه‌یه‌كت لێ ئه‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێم بڵێی : خۆشمه‌وێی
. . . . گیان !
ئه‌زانی زه‌ریا چه‌ند قوڵه ؟