سڵاو ئه‌زیزی دڵم ..
به‌ڵام زۆر نه‌برد گه‌شتم، گه‌شتم به‌و که‌سه‌ی که له‌که‌س ناچێ، که تاکو ئێستاش گومانم له مرۆڤ بونی هه‌یه، گه‌شتم به تۆ .
به‌ڵام نازانم بۆچی له پڕ وه‌کو خه‌ونێکی شیرین و ئه‌نجام تاڵ به‌جێتهێشتم! ئاخر تۆ به‌ڵێنی هه‌میشه‌ییت پێدابووم، به‌ڵێنتدابوو له‌یادم نه‌که‌یت، ئه‌ی بۆچی خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆت نه‌بوویت.
من نازانم بێوه‌فایی و بێ ئه‌مه‌کی خۆم بوو ژیانمی سوتاند یان تۆ؟! به‌ڵام دڵنیام تۆ له په‌پوله بێ گوناهتری، ئه‌وه‌ی که ڕوویداوه هه‌مووی من هۆکارم، بۆیه دڵنیام هه‌تا قیامه‌ت و له‌و دونیاش ئه‌بێ به ئاگری هه‌ڵه‌کانم بسوتێم!
. . . . گیان، ئه‌وه ساڵ ده‌خولێته‌وه و منیش سات له دوای سات وێرانتر ئه‌بم، تکات لێ ئه‌که‌م وه‌کو هه‌میشه میهره‌بانی خۆتم بۆ بنوێنه و وه‌ره‌وه و له‌م دۆزه‌خه ده‌رم بێنه، له‌م ووڵاته زۆرێکی ده‌ستیان بۆ ڕاکێشام به‌ڵام هه‌ستم به میهره‌بانیان نه‌ئه‌کرد .
تخوا وه‌ره‌وه و به کرده‌وه خراپه‌کانی من مه‌که ، زۆر ته‌نیام ....
قوربانت بم ئارامی دڵ .. یادگاریه‌کانت هه‌موو چرکه‌یه‌ک له مێشک و دڵمدان و ئه‌مێننه‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به دیدارت شاد ئه‌بم ، خۆزگه دیدارت له‌م ژیانه‌ی ئێستا ئه‌بوو .
زۆر زۆر بیرته‌که‌م .. تخوا وه‌ره‌وه ...
